عێراق لە 62 تریلیۆن دینار داهات تەنیا پێنج تریلیۆنی بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کردووە
- بزنس
- 13 ئاب

دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە داهات و خەرجییەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025، کۆی داهاتەکانی دەوڵەت گەیشتووەتە 62 ترلیۆن دینار و 92%ـی ئەم داهاتە لەسەر نەوت بووە. لە هەمان ماوەدا تەنیا 5 تریلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کراوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ئەو داتا و خشتانەی بڵاوکردەوە کە تایبەتن بە حیساباتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ.
ژمارەکان وادەڵێن: داهاتەکان بەم شێوەیە بوون:
٠ کۆی گشتیی داهات: 62 تریلیۆن و 3 ملیار و 937 ملیۆن دینار.
٠ داهاتی نەوت: 57 تریلیۆن و 52 ملیار و 854 ملیۆن دینار.
٠ داهاتی نانەوتی: 4 تریلیۆن و 951 ملیار و 282 ملیۆن دینار.
ئەم ژمارانە دەری دەخەن بودجەی عێراق بە ڕێژەی 92% پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە و تەنها 8%ـی لە سەرچاوەی دیکەی وەک باج و ڕسوماتەوە بووە.
خەرجیی مووچە: لە کۆی گشتیی داهاتەکان بەشێکی زۆر بۆ مووچەی فەرمانبەران و خەرجییە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆیشتووە، بڕی 30 ترلیۆن و 25 ملیار و 45 ملیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج کراوە. ئەمەش واتای ئەوەیە کە نزیکەی 48%ـی کۆی داهاتی شەش مانگی یەکەمی دەوڵەت تەنیا بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج کراوە.
پشکی هەرێمی کوردستان: ڕاپۆرتەکە بە ڕوونی ئاماژەی بەو بڕە پارانە کردووە کە بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کراون و ئەو داهاتانەی لێی وەرگیراون:
٠ پارەی خەرجکراو بۆ هەرێمی کوردستان: لە خشتەی خەرجییە گشتییەکاندا کۆی گشتیی خەرجی بریتی بووە لە 5 تریلیۆن و 166 ملیار و 760 ملیۆن دینار.
٠ داهاتی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان: لە بەشی داهاتەکان بە ڕوونی ئاماژە بەوە کراوە کە "داهاتە نانەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی گەنجینەی دەوڵەت کراوە" بڕەکەی 319 ملیار و 346 ملیۆن دینار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






