
دیمەنی چەکدارێکی حیزبوڵڵای عێراق. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
بەپێی چەند ڕاپۆرتێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، گرووپە چەکدارەکانی بەناو بەرەی مقاوەمە و بە پاڵپشتیی چەند میلیشیایەکی چەکدار، بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای چەندین ناوچەی کرنگ و ستراتیژی عێراق لە هەوڵەکانیان بەردەوامن و تاوەکو ئێستا ڕێگریان لێنەکراوە.
شێوازی جێبەجێکردن: بەپێی ڕاپۆرتەکان و چەندین بەڵگە و نووسراوی فەرمی، ئەو گرووپە چەکدارانە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان دژی دانیشتووانە ڕەسەنەکانی ژمارەیەک شار و ناوچە، چەند سیاسەتێک لە ڕێگەی گوشاری ئەمنی، قۆستنەوەی دادوەری و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵەوە پەیڕەو دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ناوچەکانی دۆرە، عەرەب جبور، مەدائین، یوسفییە، لەتیفییە و سەدر یوسفیە لە دەوروبەری باشوور و باشووری ڕۆژئاوای بەغدا، ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی فراوانی دەستبەسەرداگرتنی زەویوزار بوونەتەوە کە لەلایەن نووسینگەی میلیشیاکانی "حزبوڵڵا"، "عەسائیب" و "ئیمام عەلی"ـیەوە بەڕێوەدەچێت.
حوکمی یاسا لە سامەڕا: ڕێگەیەک بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵکی خێزانە ناسراوەکان
لە باکووری بەغدا و لە شاری سامەڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین، سیاسەتەکانی دەستبەسەرداگرتن شێوازێکی جیاوازیان هەیە، لەوێ لەڕێگەی یاسا و پشت بە دادگاکان دەبەسترێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵکی دانیشتووان، بەتایبەت لەو گەڕەکە کۆنانەی کە دەکەوێتە دەوروبەری مەرقەدی عەسکەریەین.
خێزانێک وەک نموونە: یەکێک لەم دۆخانە ڕووبەڕووی خێزانێکی ناسراوی شاری سامەڕا بووەتەوە دوای ئەوەی ڕازی نەبوونە موڵکەکەیان کە دەکەوێتە "گەڕەکی شەرقی" بفرۆشن، حوکمێکی غیابییان بۆ دەرچووە بە خاوەندارێتییکردنی موڵکەکە بۆ لایەنێک، دانیشتووانی شارەکەش جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمە دۆخێکی تاکە کەسی نییە، بەڵکو بەشێکە لە زنجیرەیەک بڕیاری دەستبەسەرداگرتن کە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە دەستی پێکردووە.
جورف ئەلسەخر .. گەڕاندنەوە قەدەغەیە
لە ناحیەی جورف ئەلسەخر لە پارێزگای بابل، وێڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 ساڵ بەسەر ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەیدا، گرووپە چەکدارەکان تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە و بەهیچ شێوەیەک ناهێڵن ئەو ئاوارانە بگەڕێنەوە هەرچەندە ئەمریکا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقیش هەوڵێکی زۆریان بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانی ئەو ناوچەیە دا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چاودێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوەی لە بەغدا، سامەڕا، و جورف ئەلسەخر ڕوودەدات، بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەورەتری گۆڕینی دیمۆگرافی، کە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، دیالە و دەوروبەری باشووری ئەنباریش دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ هێشتا لە پووتین تووڕەیە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە بۆ کاندیدان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک: پێشبینی دەکرێت تا 400 کاندید دوور بخرێنەوە