دیمەنێکی ناو بازاڕی گەورەی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان پارکێکیان لە هەولێر لەسەر شێوازی چینی دروستکردووە، بڕیارە هەشت پارکی دیکەی هاوشێوەی ئەم پارکە لە هەولێر دروست بکات.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئەندام مستەفا، سەرپەرشتیار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پارکی دۆستایەتی چینی یان پارکی چین، بیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتێک لەگەڵ نێردەی وڵاتان لە کۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر ئەوە کرا کە هەر وڵاتێک نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان هەیە، بە پرۆژەیەک لە ئاوەدانکردنەوە و سەوزکردنی کوردستان بەشدار بێت.
- کونسوڵگەریی گشتیی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان وەکو یەکەم نێردەی بیانی، بڕیاری داوە دەستپێشخەر بێت لەو بوارە، ئێستا پارکێکیان دروستکردووە.
- پارکەکە لەسەر ڕووبەری 11 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە، زیاتر لە نۆ هەزار مەتر دووجای بە سەوزایی و دار و گوڵ و چیمەن ڕووپۆشکراوە، هاوکات بە نزیکەی 200 مەتر ڕێڕەوی ڕۆیشنی بۆ دروستکراوە. هاوکات لەڕێگەی تیشکی خۆرەوە کارەبا بۆ ستوونەکانی ڕووناکی ئەو پارکە دابینکراوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان بڕیارە کونسوڵخانەی چین جگە لەم پاركە، هەشت پارکی دیکە لە هەرێمی کوردستان دروست بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






