
دیمەنی پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
پێنج پارکی گەورە بە ڕووبەری جیاواز لە شاری هەولێر دروست دەکرێن و زیاتر لە 40 هەزای داری جیاواز و ناوزەیان تێدا دەچێندرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا، ڕێژەی سەوزایی لە شارەکان زیاد دەکرێت و گرنگی زیاتر بە دروستکردنی پارک و باخچە، چاندنی دار و دروستکردنی دارستان و دوورگە ناوەندییەکان دەدرێت، ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی ناوچەکان دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەروەر وەیسی کەریم، بەرپرسی هۆبەی بەشی ڕاگەیاندنی ئەندازەی پارکەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێنج پارکی گەورە لە هەولێر دروست دەکرێن و بەشێکیان لە قۆناغی تەواوبووندان، هەر پێنج پڕۆژەکە پێنج سەد هەزار مەتر دووجایە کە دەکاتە 200 دۆنم زەوی، هەروەها زیاتر لە 40 هەزار داری جۆراوجۆریان تێدا دەچێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێستادا کار لەسەر دروستکردنی پێنج پارک دەکرێت:
یەکەم: پارکی سەوزایی یەکتربڕی 150 مەتری کە ڕووبەری 150 هەزار مەتر دووجایە و دەکاتە 60 دۆنم، نزیکەی پێنج هەزار داری جۆراوجۆر چێندراون.
دووەم: پارکی سەوزایی یەکتربڕی 120 مەتری کە ڕووبەری 205 هەزار مەتر دووجایە و دەکاتە 80 دۆنم زەوی، نزیکەی هەشت هەزار داری لێ دەچێندرێت.
سێیەم: پارکی ڕەشکین ڕووبەری 116 هەزار مەتر دووجایە و دەکاتە 47 دۆنم زەوی، 16 هەزار داری جۆراوجۆریان تێدا دەچێندرێت.
چوارەم: پارکی گەڕەکی ناز ناز ڕووبەرەکەی 11 هەزار مەتر دووجایە کە دەکاتە چوار دۆنم و نیو زەوی، پێنج هەزار داری جۆراوجۆری تێدا دەچێندرێت.
پێنجەم: پارکی گەڕەکی ژیان ڕووبەری 17 هەزار مەتر دووجایە و دەکاتە 7 دۆنم زەوی، پێنج هەزار داری جۆراوجۆری تێدا دەچێندرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: ئاڤا میدیا دوایین داتای پارک و باخچەکان لە سنووری شەش شارەوانییەکەی شاری هەولێر بڵاودەکاتەوە:
شارەوانی یەک: نۆ پارکی گەورە، 28 پارکی بچووک، دوو ناوچەی دار و سیاج، 12 دارستان، 23 دوورگەی ناوەندی.
شارەوانی دوو: دوو پارکی گەورە، 46 پارکی بچووک، چوار ناوچەی دار و سیاج، پێنج پشتێنەی سەوزایی، 26 دارستان، 33 دوورگەی ناوەندی.
شارەوانی سێ: سێ پارکی گەورە، 35 پارکی بچووک، پێنج ناوچەی دار و سیاج، پێنج پشتێنەی سەوزایی، 20 دارستان، 20 دوورگەی ناوەندی.
شارەوانی چوار: سێ پارکی گەورە، 40 پارکی بچووک، 17 ناوچەی دار و سیاج، هەشت پشتێنەی سەوزایی، 69 دارستان، 42 دوورگەی ناوەندی.
شارەوانی پێنج: چوار پارکی گەورە، 31 پارکی بچووک، چوار ناوچەی دار و سیاج، یەک پشتێنەی سەوزایی، 51 دارستان، 20 دوورگەی ناوەندی.
شارەوانی شەش: دوو پارکی گەورە، 14 پارکی بچووک، یەک ناوچەی دار و سیاج، سێ پشتێنەی سەوزایی، 31 دارستان، 25 دوورگەی ناوەندی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتاکان شاری هەولێر خاوەنی 23 پارکی گەورە و 194 پارکی بچووکە، هاوکات خاوەنی 33 ناوچەی بە دار چێنراو و 22 پشتێنەی سەوزایی، 209 دارستان، 163 دوورگەی ناوەندیی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






