ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت: عێراق دەکەوێتە قەیرانی ئابوورییەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئەنجامدانی پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە، یەکێک لە ئەرکەکانی ناردنی لیستی مووچەیە، هەرچەندە هێشتا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە، بەڵام مانگانە وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرێت، بۆ ئەوەی لەسەر لیستی مووچە ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆران دوانەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێویستە هەولێر و بەغدا چارەسەرێک بۆ مووچە و کێشەکانی دیکەی نێوانیان بدۆزنەوە، بابەتەکە هەرچەند درێژە بکێشێت ئەوا کێشەکان زیاتر دەبن، بۆیە هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەر شێوەیەک بێت بابەتی مووچە یەکلایی بکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی جەمال کۆچەر، عێراق دەچێتە قەیرانێکی ئابوورییەوە و نابێت مووچە ببێتە بابەتی ڕێککەوتنی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوو، بەڵکو پێویستە بە تەواوی چارەسەر بکرێت و مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بەتەواوی یەکلایی ببێتەوە.
"باشترین کار کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بیکات، ئەوەیە بەر لەوەی عێراق بچێتە نێو ئەو قەیرانە ئابوورییەوە، بەزوویی تەواوی کێشەکانی بەردەم مووچە چارەسەر بکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






