کارگەیەکی بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر دەکرێتەوە
- تەندروستی
- 9 ئەیلوول

دیمەنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە هەرێمی کوردستان وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
کارگەیەکی بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر دەکرێتەوە و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی تێدا بەکارهێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کارگەی بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسجینی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری نۆژەن کرایەوە و کارگەکە پێکهاتەیەکی گرنگ و کاریگەرە لە بەرزکردنەوەی خزمەتگوزاریی پزیشکی، بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستییان بە سەرچاوەی ئۆکسجین هەیە.
لێدوانی فەرمی: د. لاوەند میران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری بە ئاڤای ڕاگەیاند: ماوەی زیاتر لە شەش مانگ کارمان لەسەر نۆژەنکردنەوەی کارگەکە کردووە و تەواوی پێداویستییەکانی لە وڵاتی بەلجیکاوە هێنراوە، ئێستا کارگەکە کوالێتییەکی زۆر پێشکەوتووی هەیە و بە بەردەوامی ئۆکسجین بۆ نەخۆشان و چارەخوازان دابین دەکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. لاوەند میران، ڕۆژانە لە حەوت تاوەکو 100 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر دەکرێت، تەواوی نەشتەرگەرییەکانی پێویستیان بە ئۆکسجین هەیە، جگە لەمەش نەخۆشەکان لە چاوێری چڕی و بەشەکانی دیکەی نەخۆشخانەکە پێویستیان بە ئۆکسجین هەیە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: کارگەکە لەژێر چاودێری و بە سەرپەرشتیی نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان نۆژەنکراوەتەوە و زیاتر لە 400 ملیۆن دیناری تێدا خەرجکراوە.
باکگراوند: ماوەی دوو ساڵە کارگەی بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسجینی وەستا بوو، نەخۆشخانەکە بە ئۆکسجینی بوتڵ و تەنکییەکان کارەکانی ڕایی کردووە و ئۆکسجینی بۆ هاووڵاتیان دابین کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






