خانەنشینانی هەولێر و دهۆک 13 مووچە و 7 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

  • بزنس
  • 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
خانەنشینانی هەولێر و دهۆک 13 مووچە و 7 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەشێکی خانەنشینانی مەدەنی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئەم مانگە لەگەڵ مووچەی مانگی حەوت 13 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، هەندێکیشیان حەوت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.



هۆکارە زانراوەکان: لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 17 هەزار فەرمانبەر لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک خانەنشین کراون، 10 هەزاریشیان لە سنووری سلێمانی. ئەمانە هەموویان کە دەکاتە 27 هەزار خانەنشین، سەرجەمیان 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە و شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە.


لەلایەکی دیکە: خانەنشینانی سنووری سلێمانی سەرجەمیان لە مانگەکانی ڕابردوودا شەش مووچەکەیان وەرگرتووە، سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی هەرێمی کوردستان  بە ئاڤای گوت، بڕی 60 بۆ 70 ملیار دیناریان لە داهاتی سلێمانی بۆ ئیکرامییەی خانەنشینان خەرج کردووە، هەم بۆ 10 هەزار خانەنشینە نوێیەکە، هەم بۆ بەشێک لە خانەنشینانی ساڵی ڕابردوو کە ئیکرامییەکەیان پێنەدرابوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کە خانەنشینانی نوێ ژمارەیان 17 هەزار کەسە، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی 57 ملیار و 289 ملیۆن دینار دەربڕیوە، ئەم پارەیە بەشی هەر 17 هەزار خانەنشینەکە دەکات و ئەم مانگە بۆیان خەرج دەکرێت.

 

-نزیکەی 13 هەزار و 500 خانەنشین مانگەکانی ڕابردوو مووچەیان بۆ بەستراوە، ئەم مانگە مووچەی مانگی حەوت و شەش مووچەکەی ئیکرامییە وەردەگرن، واتا حەوت مووچە.


هاوکات: سێ هەزار و 613 خانەنشین لەگەڵ مووچەی مانگی حەوت مووچەیان بۆ بەستراوە، ئەم مانگە حەوت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن لەگەڵ دابەشکردنی مووچە، ئینجا شەش مووچەکەی ئیکرامییەشیان هەر ئەم مانگە پێدەدرێت.


بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لەگەڵ مووچەی مانگی شەش 149 خانەنشین یو پی ئێنیان کردووە، ئەوانیش مووچەیان بۆ بەستراوە و حەوت مووچە وەردەگرن، ئەو 149 کەسە بەشێکن لە سێ هەزار و 613 خانەنشینەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ