ئاڤا نیوز
شێخ دارا دەڵێت، کاریگەریی شەپۆلی باکوور کە لە سیبیریاوە هەڵیکردووە، نزیک بووەتەوە و ئەمشەو ئەگەری بارانبارین لە هەندێک شوێنی جیاجیای هەرێمی کوردستان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا هاتووە و کەش فێنکبووە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمرۆ پێشکەشکاری ئاڤا ڕایگەیاند پشێنینی بارانبارین دەکرێت، درەنگانی شەوی پێنجشەممە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان یەکەم بارانی ئەمساڵ باری.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە چاو ڕۆژانی ڕابردوو، دوو پلە بەرزبووەتەوە و بۆ بەیانی ڕۆژی هەینی بەهەمان شێوە دەبێت.
شێخ دارا دەڵێت، کاریگەریی شەپۆلی باکوور کە لە سیبیریاوە هەڵیکردووە، نزیک بووەتەوە و ئەمشەو ئەگەری بارانبارین لە هەندێک شوێنی جیاجیای هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها لە دەوروبەری پارێزگای ئەنبار و وڵاتی ئوردنیش بەهەمان شێوە بارانبارینێکی لاواز هەیە.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر شەپۆلی دەریای سپیی ناوەڕاست دەستپێبکات و لەگەڵ شەپۆلەکەی جەمسەری باکوور تێکەڵ ببێت، ڕێژەی بارانبارینەکە لە هەرێمی کوردستان زیادتر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی پێشبنییەکانی کەشوهەوا کە شێخ دارا ئاماژەی پێدەکات، ئێستا لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان پلەکانی گەرما لە شەودا لەژێر 10 پلەی سیلیزیدایە.
ئەوە پێویستە بیزانت: پلەکانی گەرمای شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
- هەولێر: بەرزترین 33 و نزمترین 22 پلە
- سلێمانی: بەرزترین 31 و نزمترین 19 پلە
- کەرکووک: بەرزترین 35 و نزمترین 25 پلە
- دهۆک: بەرزترین 28 و نزمترین 14 پلە
- هەڵەبجە: بەرزترین 33 و نزمترین 22 پلە
- زاخۆ: بەرزترین 32 و نزمترین 19 پلە
- سۆران: بەرزترین 29 و نزمترین 13 پلە
- ڕاپەڕین: بەرزترین 32 و نزمترین 19 پلە
- گەرمیان: بەرزترین 36 و نزمترین 23 پلە
- حاجی ئۆمەران: بەرزترین 20 و نزمترین 7 پلە
- ئاکرێ: بەرزترین 26 و نزمترین 12 پلە
- پێنجوێن: بەرزترین 22 و نزمترین 10 پلە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە ئیدارەی سۆران دادەخرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕەنگە لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا گفتوگۆ بکەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان پیرۆز دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت






