
دیمەنی پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکان لە قەزای بنەسڵاوە
ئاڤا نیوز
لە سنووری قەزای بنەسڵاوە کار لەسەر کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە ڕێڕەوەکانی ئاو و ئاوەڕۆکان پاکدەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی زستان، لە سنووری هەولێر و دەوروبەری دەستکراوە بە پاککردنەوەی کەندە سرووشتییەکان و ڕێڕەوەکانی ئاو و ئاوەڕۆکان بە تایبەت لەو شوێنانەی مەترسی دروست بوونی لافاو یان کۆبوونەوەی ئاویان لێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای گوت، بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو و پێشگرتن لە کۆبوونەوەی ئاو لە وەرزی باران باریندا، دەستکرا بە پاککردنەوەى ڕێرەوەکانی ئاو و کردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆلەکان، لەسنووری قەزای بنەسڵاوە لەلایەن تیمەکانی شارەوانی.
لەلایکی دیکەوە: زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە بە ئاڤای گوت: بەر لەهاتنی وەرزی باران بارین سەرجەم ڕێڕەوەکانی ئاو و مەنهۆل و ئاوەڕۆکان پاکدەکرێنەوە.
تیمی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتی شارەوانیی بنەسڵاوە بەهاوكاری بەرێوبەرایەتیی ئاودێریی هەولێر بەردەوامن لە خاوێنكردنەوەی سەرجەم ڕێڕەوەکانی ئاو لە سنووری قەزای بنەسڵاوە.
تیمەکان بەپێی ئەو ئەرکەی پێیان سپێردراوە دابەش کراون بەسەر سێ تیمی سەرەکی:
تیمی خاوێنكردنەوە كەندەكان و ڕێڕەوە سرووشتییەكان .
تیمی خاوێنكردنەوەی مەنهۆلەكان.
تیمی چاكردنەوەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکان.
بۆچی گرنگە: پاککردنەوەی ئەو ڕێڕەوانەی ئاو و ئاوەڕۆکانی بنەسڵاوە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لە سنووری قەزاکە دەبێت، لەهەمان کاتیش کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی لافاو لەسەر هەولێریش دەبێت، چونکە ئاوی باران و ئاوەڕۆی بنەسڵاوە دەڕژێتە سەر کۆڕنیشی هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






