ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکان، لە سێ ڕۆژی داهاتوودا كەشێكی سارد ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، پێنج بۆ شەش پلە دادەبەزن.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێكی ساردی جەمسەری بەستەڵەكی باكوور، لە دەریای سپیی ناوەڕاست نزیكبووەتەوە، لەوێشەوە كاریگەرییەكەی بەرەو وڵاتانی كەناراوەكانی ڕۆژهەڵات و باشووری دەریاكە، بەتایبەت ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا دەستپێدەكات.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە 72 كاتژمێری داهاتوودا، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن، بەتایبەت لەكاتی شەودا كەشوهەوا بەرەو ساردی دەڕوات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستان بەفر دەبارێت و ئەمەش كاریگەری لەسەر ساردبوونی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پچڕ پچڕ.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: بەپێی پێشبینییەكان، زستانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان لەڕووی بارانبارینەوە دڵخۆشکەر دەبێت و قەرەبووی دووساڵی ڕابردووی وشكەساڵی دەکاتەوە؛ بارانبارینی پەڵە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەستپێبكات و بەرە بەرە چڕببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






