
مارک زوکەربێرگ و ئیلۆن مەسک - LAPRESSE
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار و لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا مارک زوکەربێرگ، بە سامانی 187 ملیار دۆلار لە ڕیزبەندی دۆڵەمەندترین کەس لە جیهاندا پێش ئیلۆن مەسکی دایەوە کە خاوەنی 181 ملیار دۆلارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا بووە سێیەم دەوڵەمەندترین کەس لە پێوەری ملیاردێرانی بلومبێرگدا، کە سامانەکەی 187 ملیار دۆلاری ئەمریکییە، ئەمە یەکەمجارە زوکەربێرگ لە دوای ساڵی 2020ـەوە بچێتە ڕیزبەندی سێیەم دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهان.
لەلایەکی دیکەوە: تاوەکو ڕۆژی هەینی 05-04-2024 ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس لە پلەی سێیەمدا بوو بە سامانی 181 ملیار دۆلار.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ماڵپەڕی بلومبێرگ، زوکەربێرگ بە 30 ملیار دۆلاری دیکە لە بانکەکەدا، لە ئاستی سامانی جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن نزیک دەبێتەوە، بیزۆس خاوەنی 207 ملیار دۆلارە و لە پلەی دووەمدایە؛ بێرنارد ئارنۆڵت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای LVMH بە سامانی 223 ملیار دۆلار لە پلەی یەکەمدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






