
ئاڤا نیوز
بە بەشداری زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و هاووڵاتییان ڕوویان لە ناوەندەکانی دەنگدان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 11-11-2025 بە بەشداری 20,063,773 دەنگدەر لە سەرانسەری عێراق کە دابەشبوون بەسەر 8,703 بنکەی دەنگدان و 39,285 وێستگەی دەنگدان لە سەرانسەری پارێزگاکانی وڵات، کە تێکڕای ژمارەی دەنگدەران لە هەر بنکەیەکی دەنگدان نزیکەی 2,305 دەنگدەرە، پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم ئەو ناوەندانەی کە دەنگیان تێدا دەدرێت لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە کراونەتەوە و تاوەکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەش پڕۆسەکە بەردەوام بێت، پڕۆسەکەش لە کەشێکی ئەمنیی تایبەت بەڕێوەدەچێت و سەرجەم بنکەکانیش لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان چاودێری دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەکو یەکەم کەس لە شاری هەولێر دەنگی دا و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە سەرەتای قۆناغێکی نوێ بێت بۆ گەلی عێراق چونکە گەلی عێراق شایستە ژیانێکی باشتر و شایستەترن.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاگادارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ دەنگدەران
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەدر بۆ لایەنگرانی: ئامادەبن بۆ هەر فەرمانێکی گشتیی یان تایبەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
9 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاگادارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ دەنگدەران
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەدر بۆ لایەنگرانی: ئامادەبن بۆ هەر فەرمانێکی گشتیی یان تایبەت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە






