نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە سەرەتایەک بێت بۆ عێراقێکی فیدراڵ

شەیری بکە لە:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان کرد

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای بەشداریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە سەرەتای قۆناغێکی نوێ بێت بۆ گەلی عێراق چونکە گەلی عێراق شایستە ژیانێکی باشتر و شایستەترن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرانسەری عێراق پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە لە زیاتر 20 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و بەشداری لە پرۆسەکە دەکەن.


لێدوانی فەرمی:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێـمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە سەرەتای قۆناغێکی نوێ بێت بۆ گەلی عێراق چونکە گەلی عێراق شایستە ژیانێکی باشتر و شایستەترن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: عێراق لەڕووی ئابووری و ئاسایشەوە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەرداهاتوو، ئێمە پێمان وایە ئەم هەڵبژاردنە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە بۆ جێبەجێکردنی دەستوور.

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند: کەشی هەڵبژاردن بارودۆخێکی تایبەتی هەیە و پارتی گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێک ڕەت ناکاتەوە. 

پێویستە هەموو گەلی کوردستان بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکات، دوای بەڕێوەچوونی دەنگدانیش هەموو ئەو کێشانەی هەیە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەر دەکرێت، هیواخوازین دوای تەواوبوونی دەنگدانیش زوو حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت و زۆر دوا نەکەوێت.  




زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ