بەرگریی عێراق: گرێبەستمان بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگریی کردووە و فڕۆکەی تریش دەکڕین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

نموونەیەک لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی کۆریای باشوور
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو سیستمی بەرگریی پێشکەوتوو لە کۆریای باشوور وەردەگرن، هەوڵەکانیشیان بۆ دابینکردنی فڕۆکەی جیاوازی جەنگی بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ئاشکرایکردبوو کە ئامانج لەو ڕێککەوتنەیان لەگەڵ کۆریای باشوور ئەوەیە دوور لە واشنتن سسیتمی بەرگریی و چەک دابین بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا پلانیان بۆ نوێکردنەوەی دامەزراوەی سەربازیی و جۆری چەکەکان هەیە.
لێدوانی فەرمی: لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، کۆریای باشوور پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە، بۆیەش ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەو وڵاتە کراوە کە لەبواری سیستمی بەرگریشدا وڵاتێکی زۆر پێشکەوتووە، بڕیارە ساڵی داهاتووش ئەو وڵاتە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕادەستی عێراق بکات.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی خەفاجی، بەغدا خواستی ئەوەی هەیە ژمارەی فڕۆکەکانی زیاتر بکات ئەویش بەگوێرەی توانای ماددی بەردەست، هەرچەندە ئەوەی ئێستاش هەیە لە ئاستی پێویست دایە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی دەیەوێت فڕۆکەی دیکەشی هەبێت کە لە بواری جیاوازدا بەکاردێن، ئەوەش توانای هێزی ئاسمانی بۆ ئەرکی جۆراوجۆر باشتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت






