کارەساتێکی خێزانی لە دیوانییە: کوڕێک دایک و باوکی کوشت، پاشان لەلایەن براکەیەوە کوژرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی پۆلیسی دیوانییە. وێنە؛ وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە دیوانییە، پێنج کەس لە یەک خێزاندا کوژران. گەنجێک دوای ئازادبوونی لە زیندان دایک و باوکی و براژنەکەی دەکوژێت، پاشان لەلایەن برایەکیەوە دەکوژرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوە ئەمنییەکان لە دیوانییە ڕایدەگەیێنن، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە قەزای بدیر لە دیوانییە گەنجێک دوای ئازادکردنی لە زیندان دایک و باوک و براژنە دووگیانەکەی دەکوژێت و پاشان لەلایەن برایەکیەوە دەکوژرێت، بەمەش پێنج کەس لە خانەوادەیەکدا گیانیان لەدەستدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو هەر لە پارێزگای دیوانییە، ژنێک بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە هەستا بە کوشتنی دایک و باوک و خوشکی هاوسەرەکەی.
ئەمەش بزانە: پێشتر لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕێژەی تاوانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت






