گرافیكی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئێران داوای 242 ملیار دۆلار لە عێراق دەکات، وەک قەرەبووی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە لە ئێران باس لە گرێبەستێک دەکرێت لەسەر قەرەبووی زیانەکانی شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرێبەستەکە لە نێوان خەڵک و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا نییە، بەڵکو لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتە.
ئەمەش بزانە: پرسی قەرەبووکردنەوە لە بڕیارنامەی ژمارە 687ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، کە لە 26ی ئازاری 1991، دوای هێرشی پێشووی سوپای عێراق بۆ سەر کوەیت دەرچووە.
زانیاریی زیاتر: ئەم بابەتە لە نێو سۆشیال میدیای ئێران ڕەنگدانەوەی هەبووە، دەپرسن ئایا ئێران دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە وەربگرێتەوە؟.
باکگراوند: شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران لە ساڵی 1980 دەستی پێ کرد و لە ساڵی 1988 کۆتایی هات، بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بەریتانی نزیکەی 500 هەزار عێراقی و 750 هەزار ئێرانی لەو شەڕەدا گیانیان لەدەست داوە.
درێژەی ڕاپۆرت
لێکەوتە سەربازییەکان:
لە دووهەزار و 888 ڕۆژی شەڕی نێوان ڕژێمەکەی سەدام حوسێن و کۆماری ئیسلامی ئێران، نزیکەی 200هەزار ئێرانی بە هێرشی ئاسمانی و مووشەکی سوپای عێراق کوژراون کە سێ لەسەر چواریان گەنجی خوار تەمەنی 25 ساڵ بوون. ئەم ژمارانە تۆڕی میدیایی" تابناک"ـی ئێرانی بڵاوی کردوونەتەوە.
لێکەوتە مرۆییەکان:
شەڕی عێراق و ئێران بوووە هۆی کوژران و کەمئەندامبوونی هەزاران کەس، بەڵام عێراق قەرەبووی کوەیتی کردەوە و قەرەبووی ئێرانی نەكردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی لیژنەی شارەزایانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێشکەش ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەدوڵەتی کراوە، پێویستە عێراق 97 ملیار دۆلار وەک قەرەبووی شەڕ بداتە ئێران، لەسەر دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی ئێران.
نەتەوە یەکگرتووەکان چی دەڵێت؟
لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە کە عێراق دەستپێشخەری شەڕەکە بووە و مافەکانی مرۆڤی پیشێل کردووە، بەڵام هیچ باسێک لە قەرەبووکردنەوەی جەنگ نەکراوە.
ڕێگەی بەدەستهێنانی قەرەبووەکە چییە و عێراق بۆ ئەمە چی دەڵێت؟
شارەزایانی یاسایی عێراق لە لێدوانێکدا لەسەر ئەو دۆسیەیە ڕایانگەیاندووە "دۆسیەیەکی لەو شێوەیە ئاڵۆزە، چونکە پێویستە باسی زیانەکانی دواتری هێرشی ڕژێمی ئێران بۆ سەر عێراقیش بکرێت و عێراق قەرەبوو بکرێتەوە؟ ئەمەش دۆسیەکە زۆر دوا دەخات و ئەگەر ئیرادەی سیاسیش بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە هەبێت، هەر جێبەجێ ناکرێت"، بۆیە دەگوترێت تاکە ڕێگە دادگەی نێودەوڵەتیی لاهایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاری كێشەكانی كۆرنیشی مارینا لەسەر ڕووباری سیروان ئاشكرا دەكات
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە