
نەخۆشخانەیێک لە کەرتی غەززە - وێنە: Getty
ئاڤا نیوز
نەخۆشخانەکانی باشووری کەرتی غەززە تەنیا بەشی سێ ڕۆژ سووتەمەنییان ماوە و داخرانی ڕێڕەوە مرۆییەکان کێشەکەیانی ئاڵۆزتر کردووە.
لێدوانی فەرمی: تێدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕێگر بووە لە گەیشتنی ئەو بڕە سووتەمەنییەی کە ئاژانسەکەیان بۆ غەززە دابینیان کردووە، گوتیشی: "داخرانی سنوورەکان کێشەی زۆری بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانی دیکەش درووست کردووە و بەبێ سووتەمەنی خزمەتگووزارییە مرۆییەکانی دیکەش دەوەستن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی پچڕانی کارەباوە، نەخۆشخانەکانی غەززە بۆ داگیرساندنی موەلیدە و بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە سووتەمەنی دەبەستن.
وێنە گەورەکە: ماوەی حەوت مانگە شەڕ لە غەززە بەردەوامە و نزیکەی 35 هەزار کوژراوی لێکەوتووەتەوە، هەوڵەکان بۆ ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل تاوەکو ئێستا بێ ئەنجام بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
7 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کۆگایەکی عەتر لە تورکیا کەوتەوە و شەش کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای قەرەبووی جەنگی 12 ڕۆژە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات





