پسپۆڕیکی بواری فڕۆکەوانی: بەدووری نازانم هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران هاککرابێت
- ڕاپۆرت
- 2024-05-19

هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران پێش ونبوونی. وێنە: میدیای ئێرانی
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی بواری فڕۆکەوانی ئاماژە بەوە دەدات، بەدووری نازانم هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران هاککرابێت و کرابێتە ئامانج، بەوهۆیەشەوە کەوتبێتەخوارەوە.
لێدوانی فەرمی: پڕۆفیسۆر. د.عائد عکاب مرعی، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە زانکۆی سەلاحەدین بە ئاڤا نیوزی گوت: "90% ئەگەری پارچەپارچەبوونی هێلیکۆپتەرەکە هەیە، چونکە ئەگەر سەلامەت بووایە، تاوەکو ئێستا دۆزرابوویەوە، بەڵام ڕووداوەکە بەهێز بووە و هیچ ئامێرێکی پەیوەندی کار ناکات."
زانیاریی زیاتر: ئەو پرۆفیسۆرە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ڕووداوە هاوشێوەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی عەدنان خەیروڵایە، ئەو کاتەی چووینە سەری، بینیمان بەشێکی فڕۆکەکە کێشەی نییە، بەڵام بەشێکی کراوەتە ئامانج، گومان دەکەم کە دەست لە خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێرانیش هەبێت، ئەگەر سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ دانرابێت، بەدووری نازانم و بواری هاککردنی سیستمەکەشی هەیە.
هێلیکۆپتەرەکە چ جۆرێکە؟
هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری می 171ـی سەربازی ڕووسییە و ساڵی 1991 دروستکراوە و سندوقی ڕەشی نییە، بەڵام نوێگەریی زۆری تێدا کراوە و ئامرازەکانی پەیوەندیکردن لەم هێلیکۆپتەرەدا زۆر بەهێزە و خێراییەکەی 250 کیۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، توانای بەرزبوونەوەی شەش هەزار و 500 مەتری هەیە.
تایبەتمەندییەکانی هێلیکۆپتەرەکە چین؟
ئەم هێلیکۆپتەرە توانای هەڵگرتنی 24 سەرنشین و هەڵگرتنی 4 تۆن کەلوپەلی هەیە، هەر سەرنشینێکیش جی پی ئێسی خۆی هەیە.
لایەنە باشەکانی: توانای نیشتنەوەی لەسەر ئاو هەیە، لە زۆرینەی وڵاتان زیاتر بۆ مەبەستی سەربازی و گواستنەوەی چەک بەکاردەهێنرێت.
لایەنە خراپەکانی: ئەم هێلیکۆپتەرە توانای بەرگەگرتنی بۆ کەشوهەوا لاوازە، بۆیە تیمی کەشناسی دەبێت پێش فڕین زانیاریی تەواو لەبارەی کەشەکەوە بدەن.
بۆچی کۆمپانیاکانی نەوت ئەم هێلیکۆپتەرە بەکاردەهێنن؟
هێلیکۆپتەری می 171ـی ڕووسی سەرەڕای ئەوەی سەربازییە، بەڵام کۆمپانیاکانی نەوت و گاز بە مەبەستی دۆزینەوەی نەوت و گاز بەکاری دەهێنن، چونکە تایبەتمەندییەکی هەیە لە ئاسمانەوە دەتوانێت ئەو زەوییەی نەوت و گازی تێدایە دەستنیشانی بکات.
هۆکاری ئاگادارنەکردنەوەی تیمەکانی کەشناسی چییە؟
ئەو پسپۆڕەی بواری فڕۆکەوانییە دەڵێت: "هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران ئەگەر لەگەڵ بورج و تیمی چاودێری هەماهەنگی و پەیوەندییان هەبووایە، ئەوا دۆزینەوەی شوێنەکەی ئاسانتر دەبوو، بەڵام نەیبووە، هۆکارەکانیش بۆ ڕێوشوێنی ئەمنی و ئەو شوێنەی سەردانیان کردووە دەگەڕێتەوە تاوەکو بەنهێنی بمێنێتەوە و شوێنی فڕینەکە بەنەزانراوی بمێنێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 20 خولەک لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
20 خولەک لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- ڕاپۆرت
- 20 خولەک لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە