
دروێنەکردنی گەنم. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لە سنووری ناحیەی قوشتەپە 381 دۆنم زەویی بە گەنم چێنراو سووتاوە و هاووڵاتییەکیش بریندارە.
چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، جووتیارانی سنووری قوشتەپە لە کاتی دروێنەی بەرهەمەکەیان بە دەڕاسە، بەهۆی پریشکی ئاگرەوە 381 دۆنم زەوی چێنراو بە گەنمیان سووتا و زیان بە بەرهەمی 19 جووتیاریان بەرکەوت.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "چوار تیمی بەرگریی شارستانی، سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا".
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئاگرەکەوە شوفێری تراکتۆرێک برینداربووه و بەشێکی تراکتۆرەکەشی سووتاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا وەرزی دروێنەی گەنمە و لە پارێزگاکانی عێراق پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستی پێ کردووە، بڕیارە لە 01-06-2024ـەوە لە هەرێمی کوردستانیش دەست پێ بکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






