گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەر لەکۆنەوە ئەفسانەیەک هەیە دەڵێت نابێت لەژێر داری گوێزدا بخەوین، لەبەر ئەوەی زیان بە تەندروستی مێشک دەگەیێنێت و دەێتە هۆی خنکان و ڕێژەی ئۆکسجینی مێشک کەم دەکاتەوە، ئایا ئەمە ڕاستە یان تەنیا ئەفسانەیەکە.
وێنە گەورەکە: خێزانی دارگوێز یەکێکە لە خێزانە گەورە و پڕ پیت و بەرەکەتەکان لە جیهاندا و بەشێکی سەرەکی پێویستی مرۆڤ پڕدەکەنەوە، هەم بەرهەمەکەی و هەمیش دار و گەڵاکەی سودێکی ئێجگار زۆر بە مرۆڤ دەگەیێنن، وەک خۆراک و دەرمانی پاککەرەوە و دەرمانی دژە نەخۆشی هەوکردن و پاککردنەوەی ددان، بەڵام بەبەردەوام باس لەوە دەکرێت دارگوێز زیانی گەورەی هەیە و نابێت لە ژێریدا بخەوین.
بۆچی گرنگە: تا ئێستا بەهیچ شێوەیەک ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا لە ڕووی زانستییەوە هەڵەیە یان ئاساییە لەژێر دارگوێزدا بخەوین.
درێژەی ڕاپۆرت
ئەفسانەی درەختی گوێز
گوێز بە یەکێک لە کۆنترین خۆراکەکان دادەنرێت کە مرۆڤە سەرەتاییەکان بەکاریان هێناوە و مێژووی بەکارهێنانەکەی بۆ حەوت هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە ئەفسانە و چیرۆکەکاندا دارگوێز ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە و تەنانەت چەندین چیرۆک لەناو خەڵکدا بڵاوە کە نابێت لەژێر دارگوێزدا بخەویت چونکە دەتکوژێت.
دار گوێز لە نەریتدا
هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە داب و نەریتەکان هەن کە بە جۆرێک لە جۆرەکان گوێزیان تێدایە. بێگومان یەکێک لە نموونە بەناوبانگەکانی کە گوێز لە ئاهەنگەکاندا بەکاردەهێنرێت، جەژنی "کریسمس" سەری ساڵە.
دار گوێز مەترسیدارە؟
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە وەڵامی ئەو پرسیارە سەرەکییە بدەینەوە – ئایا خەوتن لە ژێر دار گوێزدا دەتکوژێت؟.
با سەرەتا یەک جیاوازی گرنگ بکەین. کاتێک باس لە مەترسییەکانی گوێز دەکەین، ئێمە بە تایبەتی باس لە دار گوێزی ڕەش دەکەین.ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دار گوێزی ڕەش چەند تایبەتمەندییەکی گرنگی هەیە. سەرەتا گەڵا و توێکڵی سەوزی گوێزی ڕەش شتێکیان تێدایە کە پێی دەوترێت تانین. وە بۆ هەندێک کەس خواردنی تانین دەبێتە هۆی سەرخۆشبوون، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بکوژ نییە.
ئایا پێویستە نیگەران بیت؟
نەخێر هیچ توێژینەوەیەکی زانستی نییە باس لە مەترسییەکانی دارگوێز بکات، هیچ کەسێکیش نییە بەهۆی مەترسی دارگوێزەوە بووبێتە قوربانی.
لە ڕاستیدا داری گوێز وەک هەموو دارەکانی دیکە دوانەئۆکسیدی کاربۆن بەکاردەهێنێت و ئۆکسجینی پێویست دەخاتە بەردەستی مرۆڤ و دەتوانێت بێ هیچ کێشەیەک بەکاری بهێنێت.
ئایا پێویستە لە ژێر دار گوێز بخەویت؟
هیچ هۆکارێک نییە لەڕووی زانستییەوە بۆمان ڕوون بکاتەوە کە نابێت و مەترسیدارە لەژێر دارگوێزدا بخەوین، تەنیا ئەو ئەفسانە کۆنە نەبێت کە باس لە مەترسی دارگوێز دەکات بۆ سەر تەندروستی کە تەنیا ئەفسانەیەکی کۆنە و دەم بە دەم بە ئێمە گەیشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
21 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای مۆڵەتەکەی ترەمپ؛ ئێران چ بڕیارێک لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات؟
- ڕاپۆرت
- 20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟