
گرافیک: AVA
ئاڤا نیوز
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ئەپیکۆر داوای گفتوگۆی سێقۆڵی دەكات بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە.
وێنە گەورەكە: كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق نەكراوە، سەرجەم ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەش ڕەتدەكاتەوە کە لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراونەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەپیكۆر تێبینی ئەوەی كردووە ڕاپۆرتە میدیاییەكان بەهەڵە ئاماژە بە ڕۆڵی كۆمپانیاكان دەكەن كە نەرمی نانوێنن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری ئەم دۆخە چەقبەستووە، بەڵام ئەم قسانە دوورن لە ڕاستییەوە".
زانیاریی زیاتر: ئەپیكۆر ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێ، بەڵام لە ڕێگەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، كە دڵنیایان بکاتەوە لەوەی شایستەداراییەکانی هەناردەکردنی ڕابردوو و داهاتوویان پێ بدرێت، هەروەها ڕاستەوخۆ پارەکەیان پێ بدرێت و مەرجە بازرگانییەکانیش بپارێزرێن. ئەگەر ئەم رێککەوتنانە پێویستیان بە گۆڕانکاری هەبێت لە گرێبەستەکانی ئێستا، کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکۆر ئامادەن ڕەچاوی ڕێککەوتنەکە بکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان، ڕۆژانە بازاڕی وزەی جیهان نزیکەی 400 هەزار بەرمیل نەوت لەدەست دەدات، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان، جگە لەوەش زیانی 14.5ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






