
ئاڵای فەلەستین، ئیسپانیا و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
هەرچەندە ئیسپانیا، ئیرلەندا و نەرویج هەموویان دانیان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستیندا نا و چاوەڕوان دەکرا وڵاتانی ئەوروپاش، هەمان هەڵوێستیان هەبێت، بەڵام مامەڵەی ئیسرائیل بە تایبەتی لەگەڵ مەدرید تووندتر بوو.
چی ڕوویدا؟ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ئیسرائیل بڕیاریدا لە یەکی حوزەیرانەوە کونسوڵی لەو وڵاتە ڕابگرێت، لەکاتێکدا لەگەڵ دوو وڵاتەکەی دیکە هەمان هەنگاوی نەگرتەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل هەڕەشەی لە نەرویج و ئێرلەندا دەکرد، بەڵام هەڵوێستی بەرامبەر ئیسپانیا جیاواز بوو، ئەمەش گرنگییەکی زیاتری پێدرا لەلایەن بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی ئیسرائیل کە هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی تووندیان لە دژی ئیسپانیا دەکرد.
بۆچی ئیسرائیل هەڵوێستێکی تووندتری بەرامبەر ئیسپانیا گرتەبەر؟
- ئیسپانیا لە ڕووی جەماوەری و سیاسییەوە، پشتیوانی لە فەلەستین و فەلەستینییەکان دەکات.
- لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەی ئەو ئیسپانییانەی کە پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەت دەکەن، لە مانگی نیساندا بۆ 60% بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا %40 بووە، ئەمەش بەپێی ڕاپرسییەک کە پەیمانگەی ڕۆیاڵ ئێلکانۆی ئیسپانیا بۆ لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتی و ستراتیژییەکان کراوە.
- سیاسەتی ئیسپانیا بۆ پشتیوانی لە پرسی فەلەستین دوای ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر چڕتر بووەوە، لەژێر فشاری "تۆڕی هاودەنگی دژی داگیرکاری فەلەستین" کە زیاتر لە 40 ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و بزووتنەوەی جەماوەری لەخۆ دەگرێت.
- ئەو تۆڕە سەرکردایەتیی ناڕەزایەتیی جەماوەری کرد کە لە زۆرینەی شارەکانی ئیسپانیا ڕێکخرا، ڕای گشتیی بەهێزی پێکهێنا کە داوای پچڕانی تەواوەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و قەدەغەکردنی ناردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە دەکرد.
- ئیسپانیا لەو وڵاتە ئەوروپیانە جیا دەبێتەوە کە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن.
- حکومەتی ئیسپانیا ڕۆڵی وڵاتێکی پێشەنگ دەگێڕێت لە سیاسەتی یەکێتیی ئەوروپا و کار دەکات بۆ گۆڕینی هەڵوێستە دەرەکییەکان، ئەمەش وایکردووە ئیسرائیل بترسێت.
- لێدوانەکانی ئیسپانیا زۆر تووند بوون بەرامبەر بە ئیسرائیل و یۆلاندا دیاز، وەزیری کاری ئیسپانیان کە داوای "رزگارکردنی فەلەستین لە ڕووبارەوە بۆ دەریا" دەکرد، ئەمەش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە واتای کۆتاییهێنان بوو بە دەوڵەتی ئیسرائیل.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان