
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە خشتەی بودجەی پەرەپێدان بۆ ساڵی 2024 پشکی هەرێمی کوردستان لە ڕێژەی خۆی کەمتر دیاری کراوە و بەگوێرەی میکانیزمێک، پشکەکە کەم کراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 42 تریلیۆن دینار لە بودجەی گشتی بۆ بودجەی پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان تەرخان کراوە، پشکی هەرێمی کوردستان لە پێنج ترلیۆن و 261 ملیار دینار بۆ چوار تریلیۆن و 875 ملیار دینار کەم کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "بودجەی پەرەپێدان بەگوێرەی دوو پێوەر دیاری دەکرێت، ژمارەی دانیشتووان و ڕێژەی هەژاری؛ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە 12.67%ـە، بەڵام کراوەتە 11.74%، چونکە ژمارەی دانیشتووان و ڕێژەی هەژاری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کەمترە لە پارێزگاکانی عێراق".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وردبینی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر خشتەی بودجە بەردەوامە، بڕیارە لە 10ـی مانگی داهاتوو، پەسەند بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






