
شیرین خیرۆ و سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند، شیرین خەیرۆ خودێدا هێمای خۆڕاگرییە بۆ ئێزدییەکانی کەسوکارمان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 2-6-2024 بە بەشداری سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران بارزانی و چەندین بەرپرسی باڵای حکومی و حزبی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: خۆشحاڵم کە خەڵاتی شەرەفی خۆڕاگری بە شیرین خیرۆ خودێدا دەرچووی کارسازی زانکۆی ئەمریکی دەبەخشم، بەسەرهاتەکەی چیرۆکێکی کەم وێنەیە، سەرەڕای دەستبەسەری بۆ چەند ساڵێک لەلایەن داعشەوە، بەڵام سووربوو لەسەر بەردەوامبوونی لە خوێندن و بوو بە هێما و نیشانەی خۆڕاگری ئێزدییەکانی کەسوکارمان.
لە لایەکی دیکەوە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: یەکێک لە 60 دەرچووەکەی زانکۆی ئەمریکی کچێکی زیرەک و لێهاتووی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعشە، وێڕای هەموو نەهامەتییەکان کۆڵینەداوە و سوربووە لەسەر تەواوکردنی زانکۆ، ئەمەش چیرۆکی سەرکەوتن و ئیلهامبەخشە و چرایەکی هیوایە بۆ هەموو قوتابیانی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شیرین خەیرۆ، یەکێکە لە قوتابییە دەرچووەکانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک، هاوکات یەکێکە لەو ڕفێنراوانەی دەستی داعش کە لەلایەن نووسینگەی ڕفێنراوانی ئێزدییەوە ڕزگار کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە 2014 تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 576 کەس ڕزگارکراون، لەوانە هەزار و 208 ژن و 339 پیاو و باقی منداڵن بە هەردوو ڕەگەزەوە، بەپێی ئەو ئامارانەی بەردەستن دوو هەزار و 600 کەس ماون و هەوڵ و بەدواداچوونەکانمان بۆ ڕزگارکردنیان بەردەوامە. حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاربوانی ئێزدی وای گوت.
باکگراوند: ڕۆژی سێی ئابی 2014 داعش هێرشی کردە سەر شنگال، بەوهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار کوردی ئێزدی کوژران و نزیکەی دوو هەزار و 745 منداڵ بێ دایک و باوک بوون، هاوکات زیاتر لە 325 هەزار ئێزدی ئاوارەبوون.
زانیاریی زیاتر: لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە ڕفێنران.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟