
کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە ئاماژە بەوەدەدات، لە خشتەی بودجە، تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت زیاد کرا و دەنگی لەسەر درا، کە بۆ هەر بەرمیلێک تێچووەکەی زیاتر لە 20 دۆلار دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەبێ دەستکاریکردن دەنگ لەسەر ئەو خشتەیە درا کە لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردرابوو، جارێکی دیکە خشتەکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێردرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "13 دۆلار بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی کۆمپانیاکانی نەوت زیاد کراوە".
ژمارەکان وادەڵێن: لە خشتەی بودجەی 2024 مانگانە دوو تریلیۆن و 700 ملیار دینار وەک خەرجیی دەرهێنانی نەوت تەرخانکراوە، کە بۆ هەر بەرمیلێک 14 دۆلار دەکات. خەرجیی گواستنەوەی نەوت لە خشتەکە زیاد کراوە، مانگانە تریلیۆنێک و 400 ملیار دینار لە بودجەی گشتی تەرخانکراوە کە بۆ هەر بەرمیلێک دەکاتە 4.5 دۆلار.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






