ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران: هیچ ڕێگریەک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە
- بزنس
- 3 حوزەیران

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دەنگ لەسەر هەمواری بودجەی ساڵی 2024 درا و بەبێ دەستکاریکردن دەنگ لەسەر ئەو خشتەیە درا کە لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردرابوو
وێنە گەورەکە: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە (ئینفاقی فیعلی) جیاا کرایەوە و خرایە سەر خەرجیی بەکاربردن.
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەلای فراکسیۆنی پارتی دوو خاڵ گرنگ بوون، یەکەم؛ زامنکردنی مووچەی فەرمانبەران دووەم؛ دوو تریلیۆن دینار وەک ڕێگە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق دراوە بۆ گۆرین، کە دەتوانرێت لەو پارەیە چارەنووسی پارەی وانەبێژان و زۆر کێشەی دیکەی یەکلایی بکرێتەوە".
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت: هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەران نەماوە و ئیدی مانگانە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێت.
باکگراوند: دوای 13 ڕۆژ لە گفتوگۆ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 199 ئەندام دەنگی لەسەر هەمواری بودجەی 2024 دا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات