
وێنەی دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرا، بەڵام لیستەکە ناوی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی تێدا نییە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا و چاوەڕێی بەغداین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ دووشەممە، ئاڤا میدیا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە لیستەکە ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت و سەرجەم رێکارەکان لە هەرێمی کوردستانەوە تەواو بووە.
زانیاریی زیاتر: لە خشتەی بودجەی 2024 پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت لە %12.67 و مووچەی مووچەخۆران لە بودجەی گشتی جیا کراوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لیستەکە ناوی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی تێدا نییە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە