لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێت
- بزنس
- 2024-06-08

دیمەنێک لە کۆبوونەوەیەکی شاندی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت و گاز: سەرچاوە - KRG
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کورستان بەردەوامن و سبهی یهكشهممه لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: به مهبهستی تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت کە ساڵێک و دوو مانگە ڕاگیراوە، سبەی یەکشەممە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەغدا کۆ دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: تەنها یەک بەربەست لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت ماوە، ئەویش پێداچوونهوهیە به شێوازی گرێبەستەکان، حکومەتی عێراق داوا دەکات شێوازی گریبهستهكان له هاوبهشهوه بو خزمهتگوزاری بگۆڕدرێت، ئهم بابهتهش دهرفهتی چارهسهری زۆرە.
زانیاری زیاتر : پێشتر دوو لە بەربەستە گەورەکان تێچووی بەرهەمهێنان و نرخی گواستنەوە بوون، بەڵام ئەم دوو کێشەیە له یاسای بودجهدا چارەسەر کراون؛ تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک بە 14دۆلار دیاری کراوە و شەش دۆلاریش بۆ گواستنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





