
ناوچەی ئامێدی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوشتنی چوار گەریلای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و پەکەکەش دەڵێت، سەربازێکی تورکیایان کوشتووە.
وێنە گەورەکە: دەیان ساڵە بەهۆی بوونی پەکەکە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک بە تایبەت قەزای ئامێدی، دۆخێکی ناسەقامگیریان هەیە و بە بەردەوامیی بۆردوومان دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، سوپایەکەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا چوار گەریلای پەکەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی ‘چنگ-قفڵ’ لە هەرێمی کوردستان کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە: ناوەندیی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەریلایەکانیان لە سنووری ئامێدی شەش چالاکییان دژ بە هێزەکانی تورکیا هەبووە، بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و زیان بە بارەگاکانیان گەیشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی تورکیا و پەکەکە، دەیان هاووڵاتیی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان شەهید بوونە و سەدان گوندیش چوڵکراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە





