پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریاکی کلدانی عێراق و جیهان
- کوردستان
- 2024-06-12

سەرۆک مەسعود بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریاکی کلدانی عێراق و جیهان بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەنگاوێکی ڕاستە و لەجێی خۆیەتی.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 12-06-2024 له بهغدا، فەرمانی دهستبهكاربوونی کاردیناڵ لویس ڕافائیل ساکۆ وەک پاتریاکی کلدانەکانى عێراق و جیهان لهلایهن حازم وەتەن، ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانیهوه ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لەبارەی بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریاکی کلدانی عێراق و جیهان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریاکی کلدانی عێراق و جیهان هەنگاوێکی ڕاست و لەجێی خۆیەتی و دەستخۆشی لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەشتی تەممووزی ساڵی ڕابردوو، لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کۆماریی ژمارە147ـی ساڵی 2013ـی دەرکرد كه كاردیناڵ لویس ساکۆی وهك پاتریارکی کلدانییەکانی عێراق و جیهان دهسنیشان كردبوو.
زانیاریی زیاتر: لە ڕێکەوتی 21-07-2023، دوای جێهێشتنی بەغدا، کاردیناڵ لویس روفایل ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان، ڕووی لە هەولێر کرد و زیاتر لە ساڵێک لە پایتەختی هەرێمی کوردستان مایەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە





