
دوو وێنای جیاوازی ژنانی ئێران لە یەک وێنەدا
ئاڤا نیوز
هەر لە سەرەتای بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێرانەوە تا ئەمڕۆ هەینی، کە خەڵک لە بەیانییەوە دەچێتە سەر سەندووقەکانی دەنگدان، 'پرسی حیجاب' و 'گەڵاڵەی نور'، پرسێکی گەرمی بەربژێرەکان بووە.
وێنە گەورەکە: دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ـ ئەو کچە سنەییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە لایەن ئەندامانی 'گەشتی ئیرشاد' و بە بیانووی بێحێجابی دەستبەسەر و دواتر گیانی لەدەست دا، دەسەڵاتیی ئێران بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکردنی ژنانی بەهۆی "لەبەرچاونەگرتنی ڕێنوێنییەکانی دەسەڵات لەسەر حیجاب" کەم کردەوە، بەڵام ئیبراهیم ڕەئیسی ـ بەر لە مردنی، 'گەڵالەی نور'ی دانا بۆ ئەوەی ژنان و کچان لە بێحیجابی پەشیمان بکاتەوە بێ ئەوەی تووندوتیژیی زۆر ڕووبدات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە بەرامبەردا و لەم کاتی هەڵبژاردنەدا، لە چوارڕیان و مەیدانە سەرەکییەکانی شاری تارانی پایتەختی ئێران، ئۆتۆمبێل و 'ڤانەکانی گەشتی ئیرشاد' وەستاون بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو کچ و ژنانەی حیجاب نین. لە ماوەی ڕابردوو و لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، چەندین ڤیدیۆی تووندوتیژی لە دەستبەسەرکردنی کچان و ژنان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی خراپی حیجاب بڵاو بووەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسعوود پزیشکیان ـ پاڵێوراوی ڕیفۆرمخوازەکان، لە بارەی گەڵاڵەکەوە گوتی: "بە زۆری ناکرێت فکرەیەک بسەپێنرێت، ئەو شتەی من وەک مرۆڤ بڕوام پێیەتی، خزمەتکردنە بە خەڵک. ئێمە کارێکمان کردووە ژنان و کچان نەفرەتمان لێ بکەن. تا ئەو جێگەیەی بتوانم، پێش بە گەشتی ئیرشاد دەگرم".
درێژەی ڕاپۆرت
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، مانگی مارسی ڕابردوو ڕایگەیاند: "ئۆتۆمبێلی دەیان هەزار ژن وەک سەرپێچی دەستیان بەسەردا گیراوە، تەنیا لەبەر ئەوەی شۆفێرە کچ یا ژنەکانیان حیجابیان بە پێی خواستی دەسەڵات نەبووە و خۆشیان ڕووبەڕووی زیندان و سزای نەختینە و لێدانی قامچی بوونەتەوە".
هادی قائیمی، بەڕێوەبەری کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران گوتوویەتی "کۆماری ئیسلامی سوود لە دەرفەتی هەڵبژاردن و سەرەنجڕاکێشانی ژنە چالاکوانەکان وەردەگرێت و دەستبەسەریان دەکات" و بە پێی زانیارییەکانی ئەو کەمپەینە تا ئێستا 12 ژنی چالاکوان دەستبەسەر کراون.
نێرگس محەمەدی، چالاکی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کە ئێستا لەسەر ئەم پرسە لە زیندانی ئێڤینی تارانە، هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بایکۆت کرد و لە زیندانەوە گوتی: "چۆن دەتوانن لە کاتێکدا دەستێکتان دار و چەک و زیندانە دژی خەڵک، بە دەستەکەی ترتان سەندووقی دەنگدان بخەنە پێش هەمان خەڵک و فریویان بدەن."
باکگراوند: حیجاب و باڵاپۆشی لە دەستووری کۆماری ئیسلامی ناچارییە، سزاکەشی لە دەستبەسەرکردنی کاتی و قامچی و 10 ساڵ زیندان درێژ دەبێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای مۆڵەتەکەی ترەمپ؛ ئێران چ بڕیارێک لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات؟
- ڕاپۆرت
- 20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟