ئاڤا نیوز
سایلۆ نوێیەکەی هەڵەبجە، بەرهەمی گەنمی جووتیاران لە تێکچوون دەپارێزێت و سوودێکی زۆریان پێ دەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە دادەنێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە گەنمی جووتیارانی هەڵەبجە لە بنکەیەک وەردەگیرێت، گەنمەکە لە شوێنی هەڵگرتنیدا زۆر پارێزراو نییە و بەردەوام بەشێکی تێکدەچێت، بۆیە پارێزگاکە پێویستی بە سایلۆیەکی مۆدێرن هەبوو.
لێدوانی فەرمی: ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت، لەو بنکەیەی ئێستا گەنمی تێدا هەڵدەگیرێت، تەنیا دەتوانن 20 بۆ 25 هەزار تۆن گەنم وەربگرن؛ لە ساڵانی ڕابردوودا هەندێکجار تووشی تەڕی و خراپبوون دەبوو، زۆرجاریش بەشێکی کە خۆر لێی دەدا ڕەنگ و بۆن و تامی تێکدەچوو.
ژمارەکان وادەڵێن: سایلۆکە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 50 دۆنم زەوی بە تێچووی نزیکەی 25 ملیار دینار دروست دەکرێت، وادەی تەواوکردنی 700 ڕۆژە و توانای کۆگاکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






