گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
داوای ئەوەی ڕاستڕەوەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپادا دەنگێكی زۆریان بەدەستهێنا، ماكڕۆن پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە و ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی هەڵبژاردنەكان بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەكە: هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسا بەدوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی یەكشەممە، قۆناغی یەكەمی هەڵبژاردنەكە بەڕێوەچوو،یەكشەمەی داهاتووش قۆناغی دووەم بەڕێوەدەچێت، لە سەرتاسەری فەڕەنسا49 ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانان هەیە و577 كەس بەربژێرن بۆ پەڕلەمانی وڵاتەكە.
ئەمەش بزانە: لە گەڕی یەكەمدا سەرجەم هاووڵاتیانی وڵات دەنگدەدەن، دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان، هەر بەربژێرێك لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتووبێت دەبێت 12.5ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بتوانێت لە گەڕی دووەمدا دەنگبدات.
درێژەی ڕاپۆرت
فەڕەنسا چەند بازنەیە؟
فەرەنسا دابەشكراوە بەسەر 577 بازنەدا
لەو بازنەیەش 27یان لە دەرەوەی وڵاتن
هەروەها 339یان لە ناوخۆی وڵاتدان
لە كۆی 577 بەربژێر 11یان بۆ دەرەوەی وڵاتن
خولی پەرلەمانی لە فەرەنسا پێنج ساڵە
سەرۆك مافی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی هەیە
ئەو پرسانەی گرنگن
لە هەڵبژاردنەكاندا، پرسی پەنابەران و چارەسەركردنی كێشەی مووچە و ڕێكخستنی سیستەمی ئابووری و چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتی گشتی و دۆخی ناوخۆ و شەڕی ئۆكراینا و كەرتی غەززە و پەیوەندییەكانی فەرەنسا لەگەڵ ئەفریقا خاڵی گرنگی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانە.
پێشبینی چی دەكرێت؟
پێدەچێت بەشێكی زۆر لە ڕاستڕەوەكان دەنگی زۆرینەی هاووڵاتیان بەدەستبهێنن و پارتەكەی ماكرۆن تووشی شكست ببێت.
بۆچوونی لایەنەكان
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، لە ئێكس پیرۆزبایی لە گەلی فەرەنسا كرد و داوای لێكردن بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و جیاوازی دروستبكەن.
بۆچوونی لایەنەكانی دیكە
لایەنە ڕاستڕەوەكان زۆر بەتووندی قسە لەسەر دۆخی پەنابەران دەكەن و داوا لە هاووڵاتیان دەكەن ماكرۆن سزابدەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
پردی بەستی شەرغە دروست دەکرێت
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
بەشێکی خانەنشینانی هەولێر و دهۆک 13 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟