
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، سەرچاوە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان سەردانە دوو ڕۆژییەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بە دەرچەیەک بۆ چارەسەری گرفتەکان دەبینن.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە سەرۆک بارزانی بە سەردانێک لە بەغدایە. ڕۆژی یەکەمی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێکرد و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە. ئەمڕۆش ژمارەیەک دیدار و گفتوگۆی دیکەی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەکە بووەتە مژاری گەرمی ڕۆژی گۆڕەپانی سیاسی و هەمووان بە دەرچەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کێشە ناوخۆییەکانی عێراقیشی دەزانن.
حیزبە کوردستانییەکان چی دەڵێن؟
یەکێتی: پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەردانی کاک مەسعود بارزانی بۆ بەغدا هەمیشە گرنگە، چونکە گوێی لێدەگیرێت و حساب بۆ قسەی دەکرێت و ڕۆڵ و پێگەیان کاریگەری لەسەر چارەسەری گرفتەکان دەبێت".
یەکگرتوو: دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو، بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەمیشە پەیوەندی باشی سەرکردەکانی کورد و عێراق کاریگەری لەسەر چارەسەری کۆی گرفتەکان دەبێت، بەدڵنیاییەوە ئێستا پێگەی کاک مەسعود بارزانی کاریگەری زۆری لەو ڕووەوە دەبێت".
پارتی: عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەردانەکەی سەرۆک بارزانی لە کاتێکی گونجاو و پێویستە، گرنگە لایەنە عێراقییەکان بەگشتی و لایەنە کوردستانییەکان بەتایبەت بەگیانی تەبایی و برایەتی هاوکاری ئەو هەنگاوانە بن کە لە بەرژەوەندیی گەلی عێراق و کوردستانە".
کۆمەڵی دادگەری: فارووق عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری، بە ئاڤا نیوزی گوت: "هیوامان وایە سەردانەکەی کاک مەسعود بارزانی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەر بکات".
حیزبی شیوعی: هەندرێن ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی شیوعی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: "کاک مەسعود بارزانی بەشێکە لە کۆڵەکەی سەرەکی بەرگریکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی کوردستان، بۆیە سەردانەکەی بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ حکومەت و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان سوودی باشی دەبێت لە چەسپاندنی مافەکانمان، ئەمە ڕێگەیەکی تێکۆشانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای مۆڵەتەکەی ترەمپ؛ ئێران چ بڕیارێک لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات؟
- ڕاپۆرت
- 20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟