وەزیری پێشمەرگە: لە دوو ڕۆژی داهاتوو کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر دەبێت
- بزنس
- 2024-07-09
دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیو
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت و لەم دوو رۆژەدا کێشەکە چارەسەر دەبێت".
وێنە گەورەکە: هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لیژنەیەک لە بەغداوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دەکەن، بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری پێشمەرگەر دڵنیایی دەدات لەوەی دوای ئەم پرۆسەیە ڕەزامەندی دەدرێت و لەم دوو سێ ڕۆژەدا کێشەکە چارەسەر دەبێت.
گۆشەیەکی دیکە: لەبارەی شەڕی پەکەکە و تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی قەزای ئامێدی شۆڕش ئیسماعیل، دەڵێت "هیوادارین ئەو شەڕە بەزوویی کۆتایی بێت و خەڵکی سڤیل نەبێتە قوربانی".
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






