
شوێنی دروستکردنی پۆندەکە
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانەکانى کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پاراستنی سامانى ئاو، لە بنەسڵاوە گهورهترین پۆند له سەر ئاستى ههرێمی كوردستان دروست دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان 21 بەنداو و زیاتر لە 120 پۆند بۆ گلدانەوەی ئاو هەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیژیەتی زیادکردنی ئەو ژمارەیەیە بە مەبەستی سوودی کشتوکاڵی ڕێگریکردن لە قەیرانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بە گوژمەی نزیکەی چوار ملیار دینار، "پۆندی بنەسڵاوە" کە گەورەترین پۆندە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی هەولێر دروست دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەریی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا کارەکانی پۆندەکە دەستیان پێکردووە، ئامانج لێی کۆنترۆڵی مەترسییەکانی لافاو، سوودوەرگرتنە لە بابەتی ئاودێری، کشتوکاڵ، ئاوەدانی و گەشتیارییە.
زانیاریی زیاتر: درێژی پۆندەکە 360 مەترە و توانای کۆکردنەوەی سێ ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی باران و کانیاوەکانی ھەیە، بەرزی پۆندەکە 17 مەترە و ماوەی تەواوکردنی پرۆژەکەش یەک ساڵە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا بڕیاری دروستکردنی 41 پۆند بە بەهای نزیکەی 27 ملیار دینار لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دراوە و بە چەند قۆناغێک لە جێبەجێکردندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئاگادارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ دەنگدەران
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەدر بۆ لایەنگرانی: ئامادەبن بۆ هەر فەرمانێکی گشتیی یان تایبەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
9 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو 59 هەزار کەس لەبەر پیسبوونی هەوا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






