
ئاڤا دیجیتاڵ
فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی فڕۆکەخانەی "مزە" دەکەن لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە هێرشەکەی ئەنجام دابێت، حکومەتی سووریاش پشتڕاستیدەکاتەوە و دەڵێت بەرپەرچیان داوەتەوە و دەشڵێت "دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیان خستووەتە خوارەوە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیا فەرمییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە: بەرگریی ئاسمانیی بەرپەرچی هێرشێکی دووژمنیان داوەتەوە لە دەوروبەری دیمەشق، هاوكات وەزارەتی بەرگریی سووریا ئەوەی ڕاگەیاندووە "سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەرگری سووریا كاتژمێر 2:10 خولەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای دیمەشق بە ئاڕاستەی جۆلان دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی خستووەتە خوارەوە كە ئاسمانی سووریایان بەزاندووە".
لەلایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە فڕۆکەی جەنگی کراوە و دەوروبەری ناوچەی سەیدە زەینەبی گرتووەتەوە لە دیمەشق کە فڕۆکەخانەی "مزە" ی تێدایە و بۆردوومانەکەش کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەرچەندە میدیاکانی سووریا و ڕوانگەی سووریاش باس لەوە دەکەن ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام دوو سەرچاوەی بەرپرسی ئیسرائیل بۆ چەند میدیایەک ڕەتیانکردووەتەوە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجام دابێت.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە ئیسرائیل هێرشی کردەسەر شاری حمس لە سووریا و بەپێی ئامارێکی ڕوانگەی سووریا لە هێرشەکەدا 11 کەس کوژراون کە دوانیان ئەندامی حیزبوڵڵا بوون و حەوتیشیان سڤیل بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 13 خولەک لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
13 خولەک لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات