
ئاڵای سعودیە و ئیسرائیل
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پێشمەرجی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دادەنێت. ئەم پەیامەشی ڕاشکاوانە بە ئەمریکا ڕاگەیاندووە.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە پلانی ئەمریکا بۆ پرۆسەی ئاگربەستی شەڕی غەززە و دواتریش ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتییە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل. هاوکات بەردەوامیی شەڕی ئیسرائیل و حەماس ئاسۆکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئیسرائیلی لێڵتر کردووە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بە گوتەکانی جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا کردووە، سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و ئەمریکا لەبارەی پرسی ئاشتی عەرەب – ئیسرائیل.
کێربی ڕایگەیاندبوو، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی ئەرێنی سەبارەت بە ئامادەیی سعودیە و ئیسرائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان پێگەیشتووە. لەبەرامبەردا سعودیە لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە هەمیشە پێداگریی لە مافی فەڵەستینییەکان کردووە و بەو جۆرەش دەمێنێتەوە.
زانیاری زیاتر: لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل، لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سعودیە بە ڕاشکاوانە ئەوەی بە ئەمریکا ڕاگەیاندووە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیلدا نابەستێت، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا نەنێت لە سەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی 1967، کە پایتەختەکەی قودسی ڕۆژهەڵات بێت. جەختیش کراوەتەوە پێویستە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بووەستێنرێت و تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل لەو کەرتە بکشێنەوە.
باکگراوەند: لەوەتەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێکردووە، سعودیە چەندینجار هێرشی ئیسرائیل و کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە غەززە سەرکۆنە کردووە. هاوکات داوای کردووە کار لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





