جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە بەردەوام چاودێریی دۆخی ئەمنی عێراق دەکات و هۆشداریی گەشتکردن لە ئاستی چوارەمدا دەهێڵێتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە چالاکیی میلیشیاکان و مەترسیی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەک لە زۆرێک لە ناوچەکان، لەنێویاندا شارە گەورەکان، بەردەوامە.