
ئیسماعیل هەنیە نرخی نەوتی بەرز کردووەتەوە
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوی هەواڵی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، نرخی نەوت بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 80 دۆلار.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی مووشەکیدا لە تاران ئیسماعیل هەنیە کوژرا و ڕووداوەکەش جگە لە کاردانەوەیەکی جیهانی، کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوتیش دروست کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەری بلۆمبێرگ بڵاوی کردەوە، لەگەڵ کوژرانی هەنیە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیەوە، نەوتی برێنت 1.5 بەرزبوویەوە و گەیشتووەتە 80 دۆلار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ لەگەڵ داخستنی بازاڕی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 78 دۆلار و حەوت سەنت بوو، بەڵام بەهۆی ڕووداوی کوشتنی ئیسماعیل هەنیەوە نرخی نەوتیش بەرزبووەوە.
ژمارەكان وادەڵێن: تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخەکان بەمشێوەیە بوون:
- نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 79 دۆلار و 53 سەنتە.
- نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس 76 دۆلار و 22 سەنتە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت