دیپلۆماتکارێكی ئێرانی: وەڵامدانەوەی ئێران خێرا و بەهێز دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-03

بەڕێوەچوونی پرسەی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران. وێنە؛ میدیاکانی ئێران
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل و ئەمریکا لەم هەفتەیەدا ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکەن و سوپاکانیان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیسماعیل هەنیە، لەبەرەبەیانی چوارشەممەی ڕابردوو 31-7-2024 لە شوێنی مانەوەی لە باکووری تاران کوژرا، ئێران ئیسرائیلی بەو کردەوەیە تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، ئیدارەی بایدن لەئێستادا بە وریاییەوە لە دۆخی ناوچەکە دەڕوانێت و هیچ ئاماژەیەکیش نییە کە ئێران بڕیاری دابێت هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل یان وەڵامدانەوەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل چۆن دەبێت، بەڵام پێشبینی دەکات هەر وەڵامدانەوەیەک چەند ڕۆژێک تا هەفتەیەک بخایەنێت.
زانیاریی زیاتر: دیپلۆماتکارێکی ئێرانی بە 'ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت' جۆرناڵی ئەمریکی گوتووە "ئیسرائیل هەموو سنورەکانی بەزاندووە، بۆیە وەڵامدانەوەی ئەمجارەی ئێران خێرا و بەهێز دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: ئەندرۆ تابلەر، بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا، لە ئەگەری هەر وەڵامدانەوەیەکی بەپەلە و خێرا، ناوچەکە ڕووبەڕووی جەنگێکی فراوان دەبێتەوە.
ئێران چۆن هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل؟
شارەزایان لەو باوەڕەدان کە ئێستا تاران ئامادەکاری دەکات و سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکی ستراتیژییە بۆ دیاریکردن و شێوازی وەڵامدانەوەکەی، چونکە تیرۆرکردنی هەنیە لەسەر خاکەکەی پێویستی بە وەڵامدانەوەیەکی ورد و بەهێزە.
پێنتاگۆن کەشتی فڕۆکە جەنگییەکانی گواستەوە
سابرینا سینگ، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند "بەر لە وەڵامدانەوەی چاوەڕوانکراوی ئێران، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، فەرمانی جوڵەپێکردنی کەشتی گواستنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی لە کەناراوەکانی عومان کردوە، ئەمە جگە لەوەی یەکەیەکی بەرگریی مووشەکی وشکانی لە ناوچەکە جێگیر کراوە".
خامنەیی و نەسروڵڵا هەڕەشە دەکەن
دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنیە لە باکووری تاران، عەلی خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی گەیاند و ڕایگەیاند هێرشکردنە سەر پایتەختی ئێران، وەڵامدانەوەی توندی دژ بە ئیسرائیلی لێدەکەوێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی پێنجشەممە 1-8-2024 لە پرسەی فوئاد شوکرد وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، کوشتنی ئیسماعیل هەنیە و فوئاد شوکر ململانێکان بەرەو قۆناغێکی جیاوازتر و پەرەسەندن دەبات. لهداهاتوویهكی نزیكیشدا ئیسرائیل باجێكی گهورهی کوشتنیان دەداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
189 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرانەوە
- ژینگە
- 32 خولەک لەمەوپێش
چین نۆ پارک لە هەولێر دروست دەکات
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
49 کەسی سەر بە گیولەنەکان لە تورکیا دەستگیر کران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران سوپاسی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 1700 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە تورکیا دەستگیر دەکرێن