
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی باس لە چارەسەری گرفتی ئەو مووچەخۆرانە دەكات كە ناوی سیانی و چوارییان وەک یەكە و دەڵێت، گرفت دروست نەبووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا نیوز كەوتوون، لەنێو فەرمانبەران و هێزەكانی پێشمەرگە ژمارەیەک مووچەخۆر هەن كە ناوی سێی و چوارییان وەک یەكە، ئەمەش لە ئەنجامی وردبینیكردنی ناوی مووچەخۆران تێبینی كراوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەگەر هاتوو هەر مووچەخۆرێک ناوی سیانی لەگەڵ مووچەخۆرێكی دیكە وەک یەك بێت، ئەوا پشت بە ناوی چواریی و ناوی دایكیان دەبەسترێت، ئەگەر ئەمەشیان وەک یەکبوو پشت بە ڕۆژی لەدایكبوون و ژمارەی پسولەی خۆراكیان دەبەسترێت و چارەسەر دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: فەرمان زراری، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لێكۆڵینەوە و وردبینیكردن لە ناوی مووچەخۆران بەردەوامە و تاوەكو ئێستا گرفتێكی ئەوتۆ نەهاتووەتە پێش.
لەلایەكی دیكەوە: لیوا بەکر سدیق، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی گوت، ئەگەر دۆخێکی وا هەبێت لەنێو هەر یەكەیەكی هێزی پێشمەرگە ئاساییە و چارەسەر دەكرێت، بەڵام هەر فەرماندەییەک ژمێریاریی تایبەت بەخۆی هەیە و بەرپرسە لە یەكەكەی خۆی و ئێمە داتا و زانیارییمان نییە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






