
ئاڤا نیوز
بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی پوولی خانووبەرە جێبەجێ دەکرێت و 400٪ کەمدەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی بۆ لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی قەرز و باجە جۆربەجۆرەکان دەستپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری خانووبەرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: پێشنیازمان بۆ کەمکردنەوەی نرخی پوولی خانووبەرە کرد، سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاری دا 1%ی نرخی پوول وەربگیرێت، لەکاتی دانانی پوول 0.5% و لە کاتی هەڵگرتنی پوول 0.5%.
زانیاریی زیاتر: پێشتر لە کاتی دانانی پوول لە پرۆسەی بەناوکردنی زەوی و خانوو 2.5% و لەکاتی هەڵگرتنیش 2.5% وەردەگیرا، کۆی گشتیی 5%ی پارەکە وەردەگیرا.
بۆچی گرنگە: بڕیارەکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بارگرانییەکی زۆری سەر شانی هاونیشتمانیان لەکاتی کڕین و فرۆشتن و بەناوکردنی زەوی و خانوو.
باکگراوند: پێشتریش حکومەتی هەرێمی کوردستان کارکردنی بە هەموو جۆرەکانى پوولى دارایی لە هەرێمى کوردستان ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت