
ئاڵای عێراق و بەنگلادیش
ئاڤا نیوز
شارەزایانی ئابووری داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن، لەپێناو کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری ئەزموونی حکومەتی بەنگلادیش دووبارە بکاتەوە، ئەویش بە دامەزراندنی بانکی هەژاران.
وێنە گەورەکە: حکومەتی بەنگلادیش بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەژاری ببێتەوە، سوودی لە بیرۆکەی محەممەد یونس یەکێک لە گەورەترین شارەزایانی ئابووری وەرگرت کە براوەی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی، بانکی هەژارانی دامەزراند و لەڕێگەیەوە بێ وەرگرتنی هیچ گرەنتییەک قەرزی بە هەژاران بەخشی.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، لەڕێگەی دامەزراندنی بانکی هەژارانەوە، حکومەتی بەنگلادش توانی تاڕادەیەکی زۆر ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەکەی سنووردار.
هۆکارە زانراوەکان: لەڕێگەی پێدانی قەرزی بچووک بە هەژاران، گوزەرانیان باشتر دەبێت و دەتوانن لەڕێگەیەوە پڕۆژەی بچووک دابمەزرێنن.
بابەتی ستراتیژی: ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران هانی حکومەت دەدات، بانکێکی هاوشێوە دابمەزرێنێ و هاوکاری هەژاران بکات، بانکی نێودەوڵەتیش ئەو بیرۆکەی لە زیاتر لە 100 وڵات لەسەر ئاستی جیهاندا پەیڕەو کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتووەتە 25% واتە لە هەر چوار کەس یەکێکیان هەژارە، تەنانەت لە هەندێک پارێزگای خواروو و ناوەڕاستی عێراق ڕێژەی هەژاری 50%ـی تێپەڕاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






