
وێنەی ئامێری خوێندنەوەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
کارتی پسوولەی خۆراک دەکرێتە ئەلیکترۆنی و هاوبەشان دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەوە زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە.
بۆچی گرنگه: دوای گۆڕینی پسووله کاغەزییە کۆنەکان به کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی، ساڵانە هاووڵاتیان دهتوانن ڕاستەوخۆ زانیاریی و داتاکانیان لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئهپڵیكهیشنێكی تایبهتهوه نوێ بکەنەوە.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: تاڵیب حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان له وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لە 15-9-2024ـوە دەست دهكرێت به پرۆسەی نوێکردنەوەی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی لە ناوچەی ڕەسافەی بەغدا و ئهو پارێزگایانهی كه تائێستا پرۆسهكهی تێدا ئهنجام نهدراوه.
زانیاری زیاتر: تاڵیب حهسهن ئاماژهی بهوهشكرد، گرنكترین مهرجهكانی گۆڕینی پسوولهی بهشه خۆراک بۆ كارتی ئهلیكترۆنی، بریتییە لە وەرگرتنی پەنجەمۆری سەرۆک خێزان و کارتی زانیاریی كه نیشتەجێبوونی لەو پارێزگایە پشتڕاست دەکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان به ئاڤا نیوزی گوت: بۆ ئەوەی پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستانیش دەستپێبکات، بڕیاره ههفتهی داهاتوو كۆبونهوهیهكی تایبهت بەئەلیکترۆنیکرنی پسوولهی خۆراک لهبهغدا بهڕێوەبچێت.
ئهوهی پێویسته بیزانیت: تائێستا ناوچەی كهرخی شاری بهغدا و پارێزگاکانی نەجەف، موسهننا، کەربەلا، کەرکووک و دهۆک کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ سهرجهم دانیشتوانهكانیان نوێکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





