دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەهۆی چلەی ئیمام حوسێن زیاتر دوادەکەوێت.
وێنە گەورەکە: بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن ڕۆژی یەکشەممە 25-08-2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووە و بەمەش ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دوادەکەوێت و دەکەوێتە دوای ڕۆژی دووشەممە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر لیستی مووچە بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کرد گۆڕانکاری لە لیستی مووچەخۆراندا بکەن و دووبارە بۆیان بنێرنەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوزیش ئەمڕۆ دووبارە لیستەکە بۆ بەغدا نێردراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت:"لە ڕۆژانی پشوو وەزارەتی دارایی عێراق هیچ بڕیارێک لەبارەی تەمویلی مووچەی فەرمانبەران نادات، هاوکات دوای پشوو پرۆسەی وردبینی لە لیستەکان دەستپێدەکاتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی عێراق دەستیپێنەکردووە، بەهۆی چلەی ئیمام حسێن ئەو پرۆسەیەش دوادەکەوێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






