دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی کە دەڵێن ناو بۆ لیستی مووچە زیادکراوە، هاوکات بەغدا داوای لابردنی ناوی زیادەی نەکردووە.
وێنە گەورەکە: مانگێک و چوار ڕۆژە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تەمموزی بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام تا ئێستا بەبێ بوونی هیچ بیانوویەکی فەرمی، بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
لێدوانی فەرمی: سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەبەشێکی دەزگا ڕاگەیاندنەکان وا بڵاوکراوەتەوە، بەغدا داوای بڕینی ناوی زیادەی لە لیستی مووچە کردووە، بەڵام دوای بەدواداچوونم بۆم دەرکەوت ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە، نە ناوی زیادە هەبووە و نە وەزارەتی دارایی عێراقیش داوای لابردنی ناوی زیادەی کردووە.
زانیاریی زیاتر: بابەتی دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوور نییە پەیوەندی هەبێت بە بێزارکردنی هاونیشتمانیان بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەدیاریکراوی بابەتەکە سیاسییە و پەیوەندی بە تێبینی لە لیستی مووچە نییە. سیپان شێروانی وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات