
تابلۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری و چەند جۆرێکی دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، زیادکردنی ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچەی مانگی حەوت دوورە لە ڕاستییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەلایەن کەناڵێک و چەند پەیج و بەربژێرێک و چالاکوانێکەوە، دەست بە "بڵاوکردنەوەی داتا و زانیاریی ناڕاست و چەواشەکارانە کراوە"، گوایە بە فشاری بەغدا ئەم مانگە ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچەی مانگی تەمموز لابراون، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی ئەو مانگە بە نایاسایی بۆ لیستی مووچە زیادکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ڕای گشتی و سەرجەم و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕوونی دەکاتەوە: زیادکردنی ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە، لەڕاستیدا لیستی مووچەی مانگی تەمموز بەمجۆرەیە:
1- کۆی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لیستی مانگی تەمموز بە (مەدەنی و سەربازی و خانەنشین) بریتییە لە ملیۆنێک و 132 هەزار و 390 کەس،، لەکاتێکدا کۆی ژمارەی مووچەخۆران لە مانگی حوزەیراندا بریتی بووە لە یەک ملیۆن و 132 هەزار و 967 کەس، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دوای وردبینی تەمویلی بۆ خەرج کردوون، ئەمەش دەریدەخات کە لیستی مووچەی مانگی تەمموز (7) کە تا ئێستا تەمویلەکەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە (577) مووچەخۆری کەمترە لە لیستی مانگی حوزەیران، کە ئەوانیش فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی بوون و لەو مانگەدا خانەنشین کراون، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەکانیان ناویان نەخراوەتە ناو لیستی مووچەی خانەنشینان.
2- تەمویلی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز (٧) دوای لێبڕینی خانەنشینی و باج و لێدەرکردنی بودجەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کە بڕەکەی 54 ملیار و 208 ملیۆن دینارە، بریتییە لە 956 ملیۆن دینار کە ئەوەش نزیک و هاوشێوەی تەمویلی مانگەکانی ڕابردووە، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دوای وردبینی تەمویلەکەی خەرج کردووە.
3- لەکاتی دووبارەبوونەوەی ئەم درۆ و چەواشەکارییانە، لایەنی چەواشەکار دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکات کە ڕووبەڕووی دادگاییکردن و یاسا ببێتەوە، ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵای یاسایی تۆمار بکەین لەسەر هەر کەس و لایەنێک کە هەواڵ و زانیاری ناڕاست بڵاوبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە واست ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی کارەبای ڕووناکی فراوان دەکرێت و گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی هەزار و 300 مێگاوات کارەبا لە کێڵگەی کۆرمۆر زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندی گەزنە داوای دروستکردنی ئۆڤەر پاس دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی 7 شوێن لە بەرژەوەندیی کرێکاران دادەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵی ڕابردوو هەزار و 400 کرێکاری ناوخۆیی لە شوێنی کرێکاری بیانی دانراون
10 کاتژمێر لەمەوپێش
داوایەکی نوێی یەکێتی لەبارەی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نەبیستراو لەبارەی کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵییەکەی دەروازەی باشماخ ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دوایی کرد
15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
30 نیسان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاری مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی 100 ملیار دینار بۆ شەش مووچە بنەڕەتییەکەی خانەنشینان تەرخان دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندی بە نرخی هەرزانتر دۆلار دەداتە حەجخوازان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت