
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا واژۆی لەسەر بڕیاری گۆڕانکاریکردن لە نرخی ڤیزەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، بەوەی نرخی ڤیزە بۆ تەمەنی "خوار 15 ساڵ و سەرووی 55 ساڵ بێبەرامبەر "دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارە لەدوای ئەوە دێت کە داواکاریی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤیزەی گشتیاری بۆ تورکیا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، وڵاتەکەش وەک هەنگاوێک بۆ ئاسانکاری گەشتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق گۆڕانکاری لە نرخی ڤیزەدا کرد بۆ تەمەنی دیاریکراوی 'خوار 15 ساڵ و سەرووی 55 ساڵ' بێبەرامبەرە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی فەرمیی سەرۆکایەتیی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا واژۆی لەسەر بڕیاری لابردنی ڤیزای هاووڵاتیانی کوردستان و عێراق کرد. بڕیارەکە لە 1-9-2024 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوەڕۆکی بڕیارەکە: ئەو هاووڵاتیانەی تەمەنیان کەمتر لە 15 ساڵ و سەرووی 55 ساڵ بێت، بەمەبەستی گەشتیاری سەردانی تورکیا بکەن، لە ماوەی هەر 180 ڕۆژێکی مانەوەیان وەک گەشتیار، 90 ڕۆژ لێخۆشبوونی ڤیزەیان پێدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی 180 ڕۆژ (6 مانگ) بۆ ماوەی 3 مانگ (90 ڕۆژ) تەنها یەک جار دەتوانرێت لێخۆشبوونی ڤیزا بەکاربهێنرێت، لە ساڵێکدا دوو جار ئەو ڤیزایە بەکاردێت.
زانیاریی زیاتر: پارەی ڤیزای گەشتیاران بۆ تورکیا لە 130 دۆلار بۆ 200 دۆلارە، بەپێی مانەوەش بڕی پارەکە دەگۆڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






