
دیمەنێکی ئەستەنبووڵ - وێنە: میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری بە ئەیلیکترۆنیکردنی گرێبەستەکانی خانووبەرە و دانانی لە وێبسایتی ئەلیکترۆنی دەوڵەت، لە تورکیا خاوەن موڵکەکان پەنا دەبەنە بەر بەکرێدانی موڵکەکانیان بە زێڕ، تەنانەت لە گرێبەستەکانیشدا لەبری دراوی لیرەی تورکی زێڕ دیاری دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و خەزێنەی تورکیا رایگەیاند: دیاریکردنی کرێی خانوو بە زێڕ پێشێلکردنی یاساکانە، لەم چوارچێوەیەدا گرنگە، هەمووان دووربن لە هەر هەنگاوێکی نایاسایی کە ببێتە هۆی پێشێلکردنی مافی هاوڵاتییان. هەروەها هەموو جۆرە کڕین و فرۆشتنێک دبێت بە پارە یان پێنوێنێک دیاری بکرێت کە بە پارە پاڵپشتی لێوە دەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەردەوام و بریاری حکومەت بۆ خاوەن موڵکەکان بۆ دانانی کۆپییەک لە رێککەوتنەکان لە سیستەمی حکومەت (ئێ-دەڤلەت) خاوەن موڵکەکانی ناچار کردووە پەنا ببەنە بەر بەکارهێنانی زێر لەبری دراوی نیشتیمانی.
وێنە گەورەكە: حکومەتی تورکیا "بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان، پێشێلکردنی مافی خاوەن موڵک و کرێچییەکان، زیادکردنی داهاتی باج و زیادکردنی شەفافیەت لە خستنەرووی داهاتەکان" بریاریدا تاساڵی سەرەتای ساڵی 2025 هەموو گرێبەستەکانی بەکرێدان و کرێن و فرۆشتنی خانوو و زەوی بکرێتە ئەلیکترۆنی و لە وێبسایتی حکومەت دابنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






